گیان لە دەست دانی جووتیارێكی خەڵکی شاری سەحنە لە کاتی کار کردن

هەنگاو: لاوێکی جووتیار لە کاتی سەمپاشی بە هۆی گیرکردنی جلەکانی لە نێوە گاردنی تراکتۆرەکەدا، تووشی روداوی کار بوو و گیانی لە دەست دا.

٣ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٠:٤٦

 

هەنگاو: لاوێکی جووتیار لە کاتی سەمپاشی بە هۆی گیرکردنی جلەکانی لە نێوە گاردنی تراکتۆرەکەدا، تووشی روداوی کار بوو و گیانی لە دەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشت بەستن بە هەواڵی هەواڵنێری حکوومەتی مێهر، ڕۆژی سێشەممە (٣ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٢٣ی ئاوریلی ٢٠١٩)، جوتیارێکی تەمەن ٣٣ ساڵ لە کاتی سەمپاشی باخەکەی بە هۆی رەچاو نەکردنی ئیمەنی کار و گیر کردنی جلەکانی بە گاردنی دەزگای سەمپاش و تراکتۆرەکە بە تووندی بریندار دەبێت.

ئەو جوتیارە کە تا ئێستا ناسنامەکەی ڕانەگەیەندراوە، لە کاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سەحنە، گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە