گیان لە دەست دانی دوو کرێکار لە سەقز و کرماشان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکار لە شارەکانی کرماشان و سەقز بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

٢ خەرمانان ٢٧١٩، ٢١:٥٣

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکار لە شارەکانی کرماشان و سەقز بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی سونقوڕ و دانیشتووی کرماشان بە ناوی ”محەمەد عەلی ئینفرادی“ لەکاتی کار کردن لە بینایەکی ساختمانی بە هۆی بەربوونەوە لە داربەستەوە گیانی لە دەست دا.

هەروەها، ڕۆژی هەینی، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”ئارام خوسرەوپووڕ“ لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز گیانی لە دەست داوە.

ئارام چەند ڕۆژ پێشتر لە کاتی کار کردن لە شاری دیواندەرە  بە هۆی ڕووداوی کارەوە بە سەختی بریندار ببوو و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز کرابوو.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە