گیان لە دەست دانی کرێکارێک لە کامیاران

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی کامیاران لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

٨ خەرمانان ٢٧١٩، ١٠:٥٦

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی کامیاران لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، کرێکارێکی خەڵکی گوندی ماراوی کامیاران لە کاتی کار کردنی لە بینایەکی نیوە کارە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری کامیاران ناسنامەی ئەو کرێکارە لاوەی ”نەبی ماراوی“ ڕاگەیاندووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٣ کرێکار لە شارەکانی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کار و نەبوونی کەرەستەی خۆپاراستن گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە