گیان لە دەستدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان کە لەلایەن ئیدارەی ئاگاهی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، دو

١٢ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٢:٣٦

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان کە لەلایەن ئیدارەی ئاگاهی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای ئەوەی بۆ بەندیخانە گوازراوەتەوە، گیانی لەدەست داوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ١٠ی جۆزەردان (٣١ی مەی ٢٠٢١) بەندکراوێکی خەڵکی گوندی نۆباری شاری بۆکان بە ناوی ناسر کەریمی تەمەن ٢٥ ساڵ و کوری قادر بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە بەندیخانەی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناسر کەریمی ڕۆژی دووشەممە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی و بە تۆمەتی ماڵی دەستبەسەرکرابوو.

ناسر کەریمی دوای گواستنەوە بۆ بەندیخانە باروودۆخی تەندروستی تێک چووە و بەرپرسانی بەندیخانە ئیزنی گواستنەوەیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە نداوە..

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کەریمی، بەرپرسانی بەندیخانە ڕایانگەیاندووە کە ناسر کەریمی بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست داوە. بنەماڵەی کەریمی تا ئێستا لە وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان خۆیان بواردووە و بە مەبەستی توێکاری پزیشکی تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی میاندواو بەڕێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە