گیان لە دەستدانی سێ کرێکاری کورد لە تاران و سنە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کرێکاری خەڵکی پارێزگای کورستان لە شارەکانی تاران و سنە بە هۆی رووداوی کار گیانیان لەدەست داوە.

١٩ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٠:٢٥

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کرێکاری خەڵکی پارێزگای کورستان لە شارەکانی تاران و سنە بە هۆی رووداوی کار گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کرێکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی”جەلال زاهیدی” لە کاتی کار کردن بە هۆی تەزووی کارەباوە  لە گەرەکی نایسەری ئەو شارە، توشی گیانی لەدەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە ، کریکارێکی خەڵکی شۆرابی حاجی ئاوای سەر بە شاری قوروە، لە کاتی کار لە مەیانی میوەی تاران بە هۆی ئاگرەوە گیانی لەدەست داوە.

رۆژی دووشەمە (١٣ی رەشەمەی ٢٧١٨/ ٤ی مارسی ٢٠١٩) کرێکارێکی کورد بە ناوی”محەمەد مەلایی” لە کاتی جۆشکاری لە تاران تووشی روداوی کار بووە و گیانی لەدەست دابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە