گیان لە دەستدانی چوار کرێکار لە کوردستان

هەنگاو: چوار کرێکار لە کاتی کارکردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

٢١ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢١:٣٧

 

هەنگاو: چوار کرێکار لە کاتی کارکردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، کرێکارێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”بەهمەن قادری“ لە کاتی کارکردن لە شاری هەولێر و بە هۆی بەربوونەوە لە دەکەڵی کارەبا گیانی لە دەست دا.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی ٢٠ی خەزەڵوەر (١١ی نۆڤەمبر)، بە هۆی تەقینەوەی تانکییەکی نەوت لە ناوچەی محەمەدیاری شاری نەغەدە سێ کرێکار گیانیان لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو سێ کەسە ”سەعید دانەندە“، ”قاسم پور شیرین“ و ”سیرورس مورادی“ ڕاگەیەندراوە

لەو ڕووداوە دا چوار کەسی دیکەش بریدندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە