گیان لە دەستدانی کچە قوتابییەک هۆی ڕووخانی دیواری قوتابخانەوە

هەنگاو: کچێکی قوتابی کە پۆلی یەکی سەرەتایی بووە، بە هۆی ڕووخانی دیواری قوتابخانەی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شاری سنە گیانی لە دەست دا.

١٧ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٠٩:٥١

 

هەنگاو: کچێکی قوتابی کە پۆلی یەکی سەرەتایی بووە، بە هۆی ڕووخانی دیواری قوتابخانەی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شاری سنە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٦ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، کچێکی تەمەن ٧ ساڵ بەناوی ”دونیا وەیسی“ بە هۆی ڕووخانی دیواری حەوشەی قوتابخانەی گوندی ”گەرماش“ سەر بە شاری سنە گیانی لە دەست دا.

ڕەشید قوربانی سەرۆکی ئیدرەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای ڕایگەیاندووە کە دیواری حەوشەی قوتابخانەکە بەهۆی ڕزیوبوونیەوە ڕووخاوە.

قوربانی بە هەواڵدەریی “تەسنیم”ی ڕاگەیاندووە “ بەداخەوە چەندین جار لە دانیشتنەکانی خۆمان بە نیسبەت ڕزیوبوونی دیواری قوتابخانەکانی سنە هۆشداریمان داوە، بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیدار پشت گوێیان خستووە.”

مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، ئەمجەد ئەحمەدی، سەرۆکی گشتی نۆژنکردنەوە و پەرەپێدانی قوتابخانەکانی پارێزگای سنە ڕایگەیاندبوو کە هەزار و ٧٣ قوتابخانەی ئەو پارێزگایە کە سێ هەزار و ٦٣٧ پۆلی خوێندن پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە