گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێکی سەردەشتی بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

١٨ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٢:٥١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی هەینی (١٨ ی خەزەڵوەری ٢٠١٨ / ٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی بەیتووش گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی ”شێرزاد ئیبراهیمی“ کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی زێوەی سەردەشت راگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لەو پۆلە کۆڵبەرە کردووە و شێرزاد لە کاتی هەڵهاتن و بۆ ئەوەی گوللەی بەر نەکەوێت، لە هەڵدێرێکەوە بەربووەتەوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە