گیان لەدەستدانی دو کرێکار لە بۆکان و ئیسلامئاوا

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە شارەکانی بۆکان و ئیسلامئاو لە کاتی کار و بە هۆی رووداوی کارەوە دوو کرێکار گیانیان لەدەست دا.

١٢ خەرمانان ٢٧١٩، ٠٩:٣٦

 

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە شارەکانی بۆکان و ئیسلامئاو لە کاتی کار و بە هۆی رووداوی کارەوە دوو کرێکار گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧١٩(٢ی سێپامبری ٢٠١٩)، جەروسەقیلێک لە کاتی کار کردن لە بینایەکی بۆکان تووشی گرفتی میکانیکی بووە و لەئەنجامدا بووەتە هۆی گیان لە دەست دانی شۆفیرەکەی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، ئەو شۆفێرە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە ٩ی خەرمانان، کرێکارێکی کانزای بەردی “پشت بیرە” لە ئیسلامئاوای سەر بە پارێزگای کرماشان لە کاتی قەوارە کردنی بەرد تووشی رووداو بووە و بە هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە ئیسلامئاوا ناوی ئەو کرێکارەی ناوخاس غوڵامی ڕاگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە