گیان لەدەستدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانە

هەنگاو: لەسەرەتای مانگی گەلاوێژەوە دوو بەندکراوی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر کرابوون، بە شێوەیەک.

٢٢ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢١:١٩

 

هەنگاو: لەسەرەتای مانگی گەلاوێژەوە دوو بەندکراوی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر کرابوون، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو (١٧ی گەلاوێژ، ٨ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، بەندکراوێکی کورد بەناوی ”موحسین مورادی“ تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی ڕەمەزان کە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج ڕاگیرابوو، بە هۆی جەڵتەی دڵەوە و هەروەها دەرنگ گەیاندنی ئەو بەندکراوە بۆ نەخۆشخانە، گیانی لە دەست داوە.

موحسین مورادی خەڵکی گوندی دارە ڕەش سەر بە بەخشی گاوروی شاری داڵەهۆ لە پارێزگای کرماشان بووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەی موحسین مورادی لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ” ناوبراو پێشتر  بە هۆی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج ڕاگیراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژ، تەرمی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە بەناوی سەید عەلی حوسێنی کە بەتۆمەتی بازرگانی کردن و هەڵگرتنی ١٣ گرەم تریاک، لەلایەن ئیدارەی ئاگاهی ئورمیەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

هەرچەند پزیشکی دادوەریی ئورمیە ڕایگەیاندووە کە ناوبراو بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست داوە، بەڵام بنەماڵەی سەید عەلی لەسەر ئەو بڕوایەن کە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە