گیان لەدەستدانی دوو کرێکار لە شارەکانی بۆکان و دیواندەرە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو کرێکار لە شارەکانی بۆکان و دیواندەرە لە کاتی کار و بە هۆی رووداوی کار گیانیان لەدەست داوە.

١٦ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٠:٣٢

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو کرێکار لە شارەکانی بۆکان و دیواندەرە لە کاتی کار و بە هۆی رووداوی کار گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژ شەممە (١٥ی پووشپەڕ/ ٦ی ژوئیەی ٢٠١٩) کرێکارێک لە کاتی کاردا لە ئاوایی داشاغڵی بۆکان بە هۆی داڕمانی دیوار، گیانی لەدەست داوە و کرێکارێکی دیکە بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کرێکارە کە بە هۆی داڕمانی دیوار گیانی لەدەست داوە، یاسین قوربانی ڕاگەیەندراوە.

لەلایەکی دیکەوە، کۆتایی حەفتەی ڕابردوو، شۆفێرێکی تراکتۆر بە ناوی عەلی شابازی لە کاتی کاردا لە ناوچەی چلچەمەی دیواندەرە بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەکەی گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە