گیان لەدەستدانی دوو کرێکار لە شارەکانی سەقز و بۆکان

هەنگاو: دوو کرێکار لە شارەکانی سەقز و بۆکان لە کاتی کار کردن و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دا.

١٥ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٢:١٤

 

هەنگاو: دوو کرێکار لە شارەکانی سەقز و بۆکان لە کاتی کار کردن و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١٥ی گەلاوێژی ٢٧١٩/ ٦ی ئاگۆستی ٢٠١٩) یەکێک لە کرێکارانی پاک کەرەوەی شارەوانیی بۆکان بە ناوی “ڕەحمان حوسەینی ئازەر” تەمەن ٥٣ ساڵ لە کاتی خاوێن کردنەوە جووتسایدی مامۆستا هەژار بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “فواد رەهەبەری” لە کاتی کار و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بینایەکی نیوەکارە گیانی لەدەست داو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە