گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی ئورمیە لە هەرێمی کوردستان

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی ئورمیە لە کاتی کار لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا.

٦ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٠:٣٥

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی ئورمیە لە کاتی کار لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەزبەری ٢٧١٩(٢٣ی سێپتامری ٢٠١٩)، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی باڵاوی ئورمیە بە ناوی “رامین بێهزادی” تەمەن ٣٥ ساڵ لە کاتی کار لە شاری هەولێر بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٣ کرێکاری خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کاردکردندا لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە