گیان لەدەستدانی گوماناویی ژنێک و کوڕێک لە مەهاباد + وێنە

هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا، تەرمی ژنێک و کوڕێکی کورد، دۆزرایەوە.

٣١ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٢:٢٧

 

هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا، تەرمی ژنێک و کوڕێکی کورد، دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی سێشەممە  (٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨/ ١٧ ئاوریلی ٢٠١٨)،، تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە ماڵی باوکیی کوڕەکە دۆزرانەوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە مەهابادەوە ناسنامەی ئەم دوو کەسەی فریشتە لەجە کچی جەماڵ و پوویا حەیدەری کوڕی مەحموود ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند: " تەرمی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لەحاڵێکدا کە بە خنکاوی دۆزراوەتەوە کە لە حەمامی ماڵی باوکیی پوویادا بوون . 

مامی پویا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا وێڕای پشتڕاستکردنەویە ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە “هەتا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئەم دوو کەسە بە دەست خنکێندراون یان وەکوو بەهۆی گازگرتووییەوە بووە.”

تەرمی ئەم ژن و کوڕە دوای ٢ ڕۆژ دراوەتەوە بە بنەماڵەکانیان و ئەسپەردەی خاک کراون.

هەنگاو دواتر زانیاریی زیاتر لەمەڕ ئەم گیانلەدەستدانە گوماناوییە بڵاو دەکاتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە