گیان لەدەستدانی یەکێک لە کۆڵبەرە بێ سەر و شوێنەکان و ناڕوونیی چارەنووسی دوو کەسی دیکە

هەنگاو: بە هۆی بارینی بەفر و سەرما کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە شاخاوییەکانی سەقز ڕەق هەڵات و چارەنووسی دوو کۆڵبەری دیکەش ناڕوونە.

١٣ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٠٠:٢٣

 

هەنگاو: بە هۆی بارینی بەفر و  سەرما کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە شاخاوییەکانی سەقز ڕەق هەڵات و چارەنووسی دوو کۆڵبەری دیکەش ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، دوانیوەڕۆی شەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٩٨ (١ فێوریەی ٢٠٢٠)، تەرمی بێ گیانی عوسمان فتووحی، ٥٥ ساڵ تەمەن، کوڕی عەلی و خەڵکی سەقز کە یەکێک لەو کۆڵبەرانە بوو لە بەفر و بۆراندا ون بوون، دۆزرایەوە.

هەروەها هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی دوو کەسی دیکە لەو کۆڵبەرانە بە ناوەکانی ئەمیر تورجانی خەڵکی تورجان و ئەمیر کەریمزادە خەڵکی دەرەزیارەت لەبەردەستدا نییە.

هاووڵاتییەکی کورد کە لە هەڵمەتی خۆڕسکی خەڵکی بۆ بەهاناچوونی ئەو کۆڵبەرانە وەڕێ خراوە بەشدارە، لە کوێستانەکانی سەقزەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، هەتا ئێستا گرووپە خۆڕسکەکان و هێزەکانی فریاکەوتن بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە نەیانتوانی تەرمی ئەو کۆڵبەرەی گیانی لەدەستداوە بگوازنەوە.

هەروەها برازایەکی عوسمان فتووحی کە قاچی تووشی سەرمابردوویی بووە، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی سەقز گوێزراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە