گیان لە دەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد، لە ماوەی ٢١ ڕۆژدا ١٠ کرێکار گیانیان لەدەست داوە

هەنگاو” کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کار بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دا.

٢١ خەرمانان ٢٧١٩، ١٠:٠١

 

هەنگاو” کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کار  بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧١٩(١١ی سێپتامبری ٢٠١٩)، کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کار و لە بینایەکی نیوە کارەدا بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە نهۆمی دووهەم گیانی لەدەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو، ناسنامەی ئەو کرێکارە تەمەن ٢٨ ساڵانەی “رەسوڵ بایزیدی پور” خەڵکی ئاوای لەج ڕاگەیاندووە.

بە پشت بەتن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای مانگی خەرمانانەوە (٣ حەفتە) لانیکەم ١٠ کرێکار لە شارەکانی کوردستان بە هۆی رووداوی کار گیانیان لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە