گەلاوێژ سەقزی، هونەرمەندی کورد دوای گەڕانەوە بۆ ئێران دەسبەسەر کرا

هەنگاو: هونەرمەندێکی کوردی دانیشتووی کانادا، دوایی گەڕانەوە بۆ ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە سپای پاسداران دەستبەسەر کراوە.

١١ خەرمانان ٢٧١٨، ١٢:٤١

 

هەنگاو: هونەرمەندێکی کوردی دانیشتووی کانادا، دوایی گەڕانەوە بۆ ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە سپای پاسداران دەستبەسەر کراوە.

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، گەلاوێژ محەممەدی ناسراو بە گەلاوێژ سەقزی، ژنە هونەرمەندی کوردی دانیشتووی کانادا، دوایی گەڕانەوە بۆ سەقز بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵەکانی، دەستبەسەر کراوە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی محەمەدی وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕۆژی پێنج شەممە(٨ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٣٠ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی باوکیی گەلاوێژ محەممەدی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو هونەرمەندە سەقزیە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی بەتایبەت منداڵەکانی.

گەلاوێژ سەقزی کە دانیشتووی وڵاتی کانادایە، ماوەیەک پێش بە مەبەستی چاو پێکەوتن لەگەڵ منداڵەکانی گەڕابوویەوە بۆ شاری سەقز.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە