گەلاوێژ سەقزی پاش دەستبەسەر کران بۆ سنە گوازراوەتەوە

هەنگاو: گەلاوێژ سەقزی هونەرمەندێکی کوردی دانیشتووی کانادا، دوایی گەڕانەوە بۆ ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ دەستبە.

١٢ خەرمانان ٢٧١٨، ١٣:٣٥

 

هەنگاو:  گەلاوێژ سەقزی هونەرمەندێکی کوردی دانیشتووی کانادا، دوایی گەڕانەوە بۆ ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی پاراستنی زانیاری سپای پاسداران لە شاری سنە گوازراوەتەوە.

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، گەلاوێژ محەممەدی ناسراو بە گەلاوێژ سەقزی، ژنە هونەرمەندی کوردی دانیشتووی کانادا، دوایی گەڕانەوە بۆ سەقز بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵەکانی، دەستبەسەر کراوە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی محەمەدی وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕۆژی پێنج شەممە(٨ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٣٠ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی باوکیی گەلاوێژ محەممەدی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، گەلاوێژ محەمەدی دوو ڕۆژ دوای دەستبەسەرکرانی بۆ دەستبەسەرگەی پاراستنی زانیاری سپای پاسداران لەشاری سنە گوازراوەتەوە و بنەماڵەکەی هەتا ئێستا نەیانتوانیوە کە چاوپێکەوتن یان پەیوەندی تەلەفوونی لەگەڵدا بگرن.

گەلاوێژ سەقزی کە دانیشتووی وڵاتی کانادایە، ماوەیەک پێش بە مەبەستی چاو پێکەوتن لەگەڵ منداڵەکانی گەڕابوویەوە بۆ شاری سەقز.

کچ و کوڕی گەلاوێژ ساڵی ڕابردوو گەڕابوونەوە بۆ سەقز و لەکاتی گەڕانەوە بۆ کانادا، ئێران بە بیانووی ئەوەی کوڕەکەی تەمەی ١٨ ساڵ تێپەڕێوە ،  پێیان وتبوو کە هەتا خزمەتی زۆرەملی سەربازی نەکەیت ئیزنی گەڕانەوەت نادەین و ئەویش لەڕووی ناچارییەوە لە سەقز مابوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە