گەنجێکی بۆکانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئێرانیەکان چووتە کۆماوە + وێنە

هەنگاو:هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری کەرەج تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەکی کورد کردووە و لە ئاکامدا بە سەختی بریندار بووە.

١٦ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٣:٤١

 

هەنگاو:هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری کەرەج تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەکی کورد کردووە و لە ئاکامدا بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە (١٣ی پوشپەڕی ٢١٧٨/ ٥ ژوئیەی ٢٠١٨) هێزەکانی ئێران لە نزیک شاری هەشتگردی نزیک بە کەرەج، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەکی بۆکانی بە ناوی ”کەیوان عەبدووڵازادە“ کردووە و ناوبراویان بریندار کردووە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی عەبدوڵازادە بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ ی ڕاگەیاندووە بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێران کەیوان کە تەمەنی ٣٢ ساڵە، بریندار و چووەتە کۆماوە.

کەیوان دوایی دوو ڕۆژ هۆشیار بووەتەوە هاوسەرەکەی توانیویە چاوی پێ بکەوێ و حکومەتی ئێران بە دانانی دوو سەرباز لە بەردەم ژوورەکەی کەیوان ئیجازەی چاوپێکەوتن لەگەڵ هیچکەسی پێ نادات.

لە کۆتاییدا ئەم سەرچاوە وتی هێزەکانی ئێران بە گوومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ تەقەیان لێ کردووە و دواتر زانیویانە ناوبراو هیچ جۆرە کەل و پەلێکی پی نەبووە، هەر بۆیە مادەی هۆشبەریان لە نێو ئۆتۆمبێلەکی جێسازی کردوە پەروەندەیان بۆ دروست کردووە.

 

یەکێکی دیکە لە نزیکانی کەیوان بە هەنگاوی ڕاگیەاند کە ئەو هەوڵە نەزۆکەی هێزە نیزامییەکان لە کاتێکدایە کە کەیوان بەرەو کەرەج چووە و هەتا ئێستا نە کاری قاچاخی کردوە و نە ماددەی هۆشبەری بەکار هێناوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە