١٠٪ ی کۆی گشتی لە سێدارە دراوەکانی ساڵی ٢٠١٨ لە جیهاندا هاووڵاتی کورد بوون

هەنگاو: لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا سەرەڕایی کەمبوونی سێدارەکان لە جیهان و ئێران، لانیکەم حوکمی سێدارەی ٧٠ هاووڵاتی کورد لە ئێران جێبەجی کراوە.

٢١ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٠:٢٩

 

هەنگاو: لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا سەرەڕایی کەمبوونی سێدارەکان لە جیهان و ئێران، لانیکەم حوکمی سێدارەی ٧٠ هاووڵاتی کورد لە ئێران جێبەجی کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێكخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی، لە ساڵی ٢٠١٨ زایینی لانیکەم ٦٩٠ هاووڵاتی لە ٢٠ وڵاتی جیهانەوە لە سێدارە دراون کە بە بەراورد لە گەڵ ساڵی ٢٠١٧ی زایینی  ٣٠٣ حاڵەت (زیاتر لە ٣٠٪) کەمی کردووە، بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ساڵی ٢٠١٧ لە جیهاندا ٩٩٣ کەس لە سێدارە دراون.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨دا  لانیکەم ٧٠ هاووڵاتی کورد لە ئێران لە سێدارە دراون کە بە هەڵسەنگاندنی ئەو دوو  ئامارە بۆمان دەردەکەوێت کە ١٠ لە سەدی ئە هاوڵاتیانەی لە جیهان لە سێدارە دراون، هاووڵاتی کورد بوون و لە ئیران لە سێدارە دراون.

لەو ئامارەدا ئاماری ئەو کەسانەی کە لە وڵاتی چین لەسێدارە دراون ئەژمار نەکراوە. چین ئیزن نادات کە ئامارەکانی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان لەو وڵاتە بڵاو بکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، نزیکەی ٨٧٪ی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ڕابردوو لەسێدارە دراون خەڵکی وڵاتانی ئێران، عەرەبستان، ڤیتنام و عێراق بوون.

دوای چین زیاترین حوکمی سێدارە لە ئێران جێبەجێ کراوە کە ٢٥٣ حاڵەت بووە. عەرەبستان بە ١٤٩ حاڵەت، ڤیتنام بە ٨٥ حاڵەت و عێراق بە ٥٢ حاڵەت لە ریزەکانی دواتر جێیان گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە