یادگار فەرەجی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی سنە ئازاد بوو

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سنە بە ناوی یادگار فەرەجی دوای تێپەڕاندنی ٢١ مانگ لە سزای ٢ ساڵ بەندکران کە بە سەریدا سەپابوو، ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٠:٢٣


هەنگاو: یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢


بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سنە بە ناوی یادگار فەرەجی دوای تێپەڕاندنی ٢١ مانگ لە سزای ٢ ساڵ بەندکران کە بە سەریدا سەپابوو، ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ (١١ی ژوئەنی ٢٠٢٢) لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یادگار فەرەجی پێشتر بۆ ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان ئەندامی کۆمەڵە بووە و ساڵی ٢٧٢٠ (٢٠٢٠) دوای گەڕانەوە بۆ زێدەکەی بۆ ماوەیەکی کورت دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کراوە.


ناوبراو دواجار لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر حەسەن سەعیدی بە تۆمەتی "ئەندامەتی کۆمەڵە" سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و مانگی خەرمانانی هەمان ساڵ (سێپتەمبەری ٢٠٢٠) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرا.


جێگای ئاماژەیە کە یادگار فەرەجی لە ماوەی ئەو ٢١ مانگەی کە لە بەندیخانەی سنە بووە لە مافی چوونە مرەخەسی بێبەش بووە.


هەواڵی دەستبەسەرکران و سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر یادگار فەرەجی هەتا ئێستا میدیایی نەبووە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە