یازدە بەندکراو لە پارێزگای ئورمیە لە پەتی سێدارە ڕزگاریان بووە

هەنگاو: لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە ١١ بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە لە پارێزگای ئورمیە دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان، لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بووە.

٢١ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٩:٥٦

 

هەنگاو: لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە ١١ بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە لە پارێزگای ئورمیە دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان، لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی حکوومەتیی میزان، هادی سەمەدی، سەرۆکی شوورای چارەسەریی کێشەکانی پارێزگای ئورمیە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوە ڕایگەیاند کە ”لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە ١١ بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە لەو پارێزگایە لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بووە“.

ناوبراو لەو وتوێژەدا ڕایگەیاندووە کە: “ لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا، ١١ بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە بە هەوڵی ئەندامانی شوورای چارەسەر کردنی کێشەکانی پارێزگای ئورمیە و دوای وەرگرتنی ڕەزامەنی بنەماڵەی کوژراوەکان و لێخۆشبوونی بکوژەکان، لە سێدارە رزگارییان بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە