یاسین کەنعانی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرا

هەنگاو: یاسین کەنعانی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی ٢٣ مانگ بەندکران، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شاره ئازاد کرا.

٣٠ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٠٨:٥٨

 

هەنگاو: یاسین کەنعانی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی ٢٣ مانگ بەندکران، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شاره ئازاد کرا.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، یاسین کەنعانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی ٢٣ مانگ لە ماوەی دوو سالەکەی سزای بەندکرانەکەی یەک مانگی پێبەخشراوە و لە بەندیخانە ئازاد بووە.


یاسین کەنعانی ڕەزبەری ٢٧١٦ (ئۆکتۆبری ٢٠١٦) لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی ”عادڵ حوسێن زادە“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و دوای مانگێک بە بارمتە ئازاد کرا.


ئەو هاووڵاتییە کوردە دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەل حیزبی کۆمەڵە حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

یاسین کەنعانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٤ی فێوریەی ٢٠١٩) بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی سەقز گوازرایەوە و بۆ ماوەی ٢١ مانگ لە مافی مرەخەسی بێبەش بوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە