ئیبراهیم قادری بە مەرج لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا

٢٠ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٧:١٤

 

هەنگاو: دووشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

ئیبراهیم قادری بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان کە پێشتر سزای پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کراوە.

ئەم هاووڵاتییە بۆکانییە سەرەتای ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئیبراهیم قادری پاییزی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی بۆکان بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت» سزای پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ناوبراو دواجار مانگی ڕێبەندانی زستانی ڕابردوو بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە