ئیبراهیم مەردانی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە نزیک بە سێ حەفتە پێش دەستبەسەر کرابوو، گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە.

٢ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٠:٢١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە نزیک بە سێ حەفتە پێش دەستبەسەر کرابوو، گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بۆکان دوای دوو حەفتە ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

ئیبراهیم مەردانی، ڕۆژی دووشەممە (١٧ی پووشپەڕی ٢١٧٩/ ٨ی ژوئیەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کراوە. ئەو هێزانە دوای دەستبەسەرکرانی ناوبراو ماڵەکەشیان پشکنینەوە .

ئەو هاووڵاتیە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەرکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە