ئیتلاعات دوو ژنی کوردی لە روانسەر دەستبەسەر کرد

هەنگاو: دوو هاوڵاتیی ژنی خەڵکی روانسەر لەلایەن هێزەکانی سەربە ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیەو ەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپەئیسلامییەکان دەستبەسەر کران.

١٩ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٠٩

 

هەنگاو: دوو هاوڵاتیی ژنی خەڵکی روانسەر لەلایەن هێزەکانی سەربە ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیەو ەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپەئیسلامییەکان دەستبەسەر کران.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، رۆژی (شەمە ١٥ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ٥ی مەی ٢٠١٨) هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارەدێی "قۆری قەڵا"ی سەربە بەخشی شاهۆی  روانسەر دوو ژنیان دەستبەسەر کرد.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە روانسەر ناسناوی ئەو دوو ژنەی "رێزان باوەیستی تەمەن ٢٨ ساڵ و کچی عەزیز" و " فاتمە باوەیسی تەمەن ٢٦ ساڵ و کچی رەحیم" راگەیاندووە.

بە گوتەی کەسوکاری ئەو دوو ژنە کوردە، کە پەویەندیی بنەماڵەیی و خزمایەتیشیان هەیە، بە تۆمەتی هاوکاری لە گرووپە ئیسلامییەکان دەستبەسەر کراون.

سەرەڕای چەند رۆژ تێپەڕبوون لە دەستبەسەر کرانی ئەو دوو ژنە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئامادە نین هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی راگیریانیان بە بنەماڵە  و کوسوکاریان رابگەیەنن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە