ئیتلاعاتی سپای پاسداران پیرەمێردێکی تەمەن ٦٣ ساڵی کوردی دەستبەسەر کردووە

هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارران پیرەمێردیکی تەمەن ٦٣ ساڵی خەڵکی سەرپێڵی زەهاویان بە تۆمەتی وتووێژ لەگەل ماڵپەڕێکی کوردی دەستبەسەر کردووە.

٢٦ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٠:٤٣

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارران پیرەمێردیکی تەمەن ٦٣ ساڵی خەڵکی سەرپێڵی زەهاویان بە تۆمەتی وتووێژ لەگەل ماڵپەڕێکی کوردی دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، چارەنووسی ”حەسەن خیواڵی“هاووڵاتی تەمەن ٦٣ ساڵی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، دوای ١٤ مانگ لە دەستبەسەر کرانی لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، هێشتا ناڕوونە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراوە.

برازای ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٦٣ ساڵە کە خڵکی گوندی تەپانی سەرپێڵی زەهاون، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند، کە هەموو هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەماوەی ١٤ مانگی ڕابردوودا بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی مامیان بێ ئاکام ماوەتەوە و هێچ ناوەندێکی ئەمنی وڵامی بنەماڵەکەیان ناداتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی، کە مامم تەنیا لەبەر ئەوەی لەسەر حوکمی سێدارە لەئێران و گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد بۆ ماڵپەڕێ (بزاڤ) کە لە شاری سلیمانیە چالاکی دەکات، لێدوانی داوە، دەستبەسەر کراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وێڕای شەرمەزارکردنی دەستبەسەر کرانی ئەو پیرەمێردە تەمەن ٦٣ ساڵە، خوازیاری ئاشکرابوونی دۆخی تەندروستی ناوبراوە و لەهەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی ئەو بوارە داوا دەکەین کە هەوڵەکانی خۆیان بۆ ئازادی بێ مەرجی حەسەن خیواڵی بخەنە گڕ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە