ئیتلاعاتی مەهاباد گوشاری خستووەتە سەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی ئەو شارە

هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعتی مەهاباد ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی ژینگەپارێزی دانیشتووی ئەو شارەی بانگهێشت و داوای لێیان کردووە

٨ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢١:٥٥

 

هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعتی مەهاباد ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی ژینگەپارێزی دانیشتووی ئەو شارەی بانگهێشت و داوای لێیان کردووە کە دەست لە چالاکییەکانیان هەڵبگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٨ی بەفرانباری ٢٧١٨  ٢٩ی دێسامبری ٢٠١٨)، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد شەش کەس لە چالاکانی ژینگەپارێز و ڕۆژنامەنووسی دانیشتووی ئەو شارەی بانگهێشت کردووە و گوشاری خستووەتە سەریان کە واز لە چالاکییەکانیان بێنن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوباروە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە هەر یەک لە ”هەرمان وتمانی“ بەرپرسی ماڵپەڕێ هاژە، پێژمان ئیسماعیل نژاد و پۆڵا ئاغاز“ هەواڵنێری ئەو ماڵپەڕە، پەخشان قەلەندەری بەرپرسی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی سەوز بیرانی لاو، فریا ڕەش ئەحمەدی و سەیدحەسەن سەیدهادی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە بانگێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کراون.

ئەو سەرچاوەیە ڕایشیگەیاند کە ئیدارەی ئیتلاعات تۆمەتی ”تێکدانی بیروڕای گشتی“ و ”پڕوپاگەندەی بیروباوەڕی نەتەوەیی و زەق کردنەوەی پرسە نەتەوەییەکان“ی خستووەتە پاڵ ئەو کەسانە و گوشاری خستووەتە سەریان کە واز لە چالاکییەکانیان بهێنن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە