ئیجلال قەوامی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مافی مرۆڤی دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٤ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٢:٢٧

 

هەنگاو: یەکێک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مافی مرۆڤی دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیجلال قەوامی، چالاکی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سنە، بە بێ حوزووری خۆی لە لایەن لقی ١٠٩ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە حوکمی ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی“ بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

بە پێی ئەو حوکمە، ئیجلال قەوامی هەتا ٢٠ ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی فەرمیی حوکمەکە، دەتوانی تانە لەو بڕیارە بدات و حوکمەکە بگەڕێنێتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە.

یەکم دانیشتنی دادگایی ئیجلال قەوامی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژ لە لقی دووهەمی کۆمەلگەی دادوەریی بێهشتی شاری سنە بەڕێوە چوو و دواتر بە دانانی بارمتەی ٢٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە