ئیدارەی شاروەوانی بۆکان نیوەشەو هەڵیکووتاوە سەر شوێنێکی نێرگەڵەکێشان و رووخاندویەتی

هەنگاو: هێزەکانی شارەوانیی بۆکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر شوێنێکی نێرگەلە کێشان و رووخاندویانە.

٢٢ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٤:٢٢

 

هەنگاو: هێزەکانی شارەوانیی بۆکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر شوێنێکی نێرگەلە کێشان و رووخاندویانە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  بەرەبەیانی یەکشەممە (٢٢ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١٢ی مەی ٢٠١٩) هێزەکانی شارەداری بۆکان لە گەڕەکی عەلی ئاوای ئەو شارە هەڵیانکوتاوەتە سەر دوکانێکی نێرگەلە کێشان و بە بێڵی میکانیکی رووخاندوویانە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ئەو شوێنە لە حاڵێکدا رووخاوە کە خاوەنەکەی لەوێ نەبووە و هەموو کەل و پەلەکانی لە ناو چووە.

ئەو سەرچاوەیە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەو دووکانە مۆڵەتی هەبووە و تا ئێستا شارەوانیی بۆکان هۆکاری ئەو کارەی ڕانەگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە