ئیدارەی ئیتلاعات ڕێگری لە درێژەی خوێندنی بلیمەتێکی کورد کرد

هەنگاو: خوێندکارێکی بلیمەتی کورد کە پلەی ٢٠ی کارناسی باڵای (ماستەر)ی زاستە سیاسییەکانی لە ئاستی ئێراندا بە دەست هێنابوو، ئیزن نەدرا کە ساڵی نوێی

٦ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٥:٣٩

 

هەنگاو: خوێندکارێکی بلیمەتی کورد کە پلەی ٢٠ی کارناسی باڵای (ماستەر)ی  زاستە سیاسییەکانی لە ئاستی ئێراندا بە دەست هێنابوو، ئیزن نەدرا کە ساڵی نوێی خوێندن ناونووسی بکات و درێژە بە خوێندنەکەی بدات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەسعوود کەریمی، چالاکی خوێندکاری کورد کە خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشانە، سەرەڕای ئەوەی لە ئەزموونی ماستەر توانیویە پلەی ٢٠ لە ئاستی ئێراندا بە دەست بێنێت، ڕێگیری لێکراوە هەتا درێژە بە خوێندن بدات.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی کەریمی، ناوبراو یەک حەفتە پێش لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ئەزموونەکە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان کراوە و وێڕای ئەوەی لێپرسینەوە و بێ ڕێزی پێکراوە، لەلایەن بەرپرسانی ئەو ناوەندە ئەمنییەوە پێی ڕاگەیەندراوە کە ئیزن نادەن بخوێنێت هەتا ببێتە سەرمەشقێک بۆ کەسانی دیکە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە لەکاتی وەرگرتنی ئەنجامی کۆتایی ماستەر بە مەسعوود کەریمی ڕاگەیەندراوە کە پەروەندەکەی کێشەی هەیە و دوای پەیگیری ناوبراو پێی ڕادەگەینن کە ئێوە خوێندکاری ئەستێرەدارن و مافی خوێندنتان لە زانکۆ نیە.

پێویستە بوترێت کە مەسعوود کەریمی کە پلەی ٢٠ی لەئاستی ئێراندا بە دەست هێنابوو دەیتوانی لە زانکۆکانی تاران و بەهشتی بۆ درێژەی خوێندن ناونووسی بکات.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە