ئیدریس کەسرەوی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە لە بەندیخانەی شاری نەغەدە ڕاگیرابوو، بە شێوەی پێ شوەخت ئازاد کرا.

٨ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٠:٣٦


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە لە بەندیخانەی شاری نەغەدە ڕاگیرابوو، بە شێوەی پێ شوەخت ئازاد کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەید ئیدریس کەسرەوی، خەڵکی پیرانشار کە پێشتر حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و لە بەندیخانەی نەغەدە ڕاگیرابوو، بە شێوەی پێش وەخت ئازاد کرا.


سەید ئیدریس کەسرەوی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٩(٣ی ژوئەنی ٢٠١٩) دوای بانگهێشت کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کرا.


ناوبراو کۆتایی مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەمیر فەراسەت، حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


بە پێی ئەو حوکمە، ئیدریس کەسرەوی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ٥ ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی حکوومەت بە یەک ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی بەزاندنی نایاسایی سنوور بە یەک ساڵ بەندکران و سەرجەم حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە زیاترین حوکم واتە ٥ ساڵەکەی دەبوو جێبەجێ بکرێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە