ئیسحاق ڕووحی حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٣١ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٥:٠٧

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، دانیشتنی دادگای ئیسحاق ڕووحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بەڕێوە چووە.

لەو دانیشتنەدا و بە پێی حوکمی دادگا، ئیسحاق ڕووحی بە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە دژیی حکوومەت“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئیسحاق ڕووحی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بانەمەڕێ ٢٧١٩ (١ی مەی ٢٠١٩)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە گەڕەکی نایسەر دەستبەسەر و پاش ٣٢ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە