ئیسحاق ڕووحی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

١٣ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٨:١٤

 

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢ی فێوریەی ٢٠٢٠)، ئیسحاق ڕووحی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی یەکساڵەی حوکمەکەی دەستبەسەر  و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گوازرایەوە.

ئیسحاق ڕووحی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بانەمەڕێ ٢٧١٩ (١ی مەی ٢٠١٩)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە گەڕەکی نایسەر دەستبەسەر و پاش ٣٢ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

ناوبراو دواجار  ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، لەل لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی  بە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە دژیی حکوومەت“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە