ئیسفەراین ـ کوژرانی کچێکی ٧ مانگە بە دەستی باوکی

هەنگاو: باوکێکی موعتاد منداڵە تەمەن ٧ مانگانەکەی خۆی لە شاری ئیسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکوور بە شێوەیەکی دڕندانە کوشت.

٢٧ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٠:١٤

 

هەنگاو: باوکێکی موعتاد منداڵە تەمەن ٧ مانگانەکەی خۆی لە شاری ئیسفەراینی پارێزگای خوراسانی باکوور بە شێوەیەکی دڕندانە کوشت.

بەپێی هەواڵێ کە لە هەواڵدەرییەکانی ئێران بڵاو کراوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە (٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ١٥ی ئاوریلی ٢٠١٨)، منداڵێکی تەمەن ٧ مانگان بە دەستی باوکی کە تووش بوویی مادە هۆشبەرەکان بووە فڕ دراوەتە ناو  حەوزی ئاوی ماڵی خۆیان و گیانی لەدەست داوە.

هەواڵدەری (مێهر) لە زاری پۆلیسەوە ڕایگەیاندووە: دوایی بەدواداچوونەکان دەرکەوتووە ئەم حاڵەتە کووشتنی بە ئەنقەست بووە و بکووژ دانی بە تاوانی کوشتنی کچە ٧ مانگانەکەی خۆی ناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە