ئیقباڵ زارعی بە مەرج ئازاد کرا

هەنگاو: ئیقباڵ زارعی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە سێ ساڵ لە ماوەی حوکمەکەی، بە مەرج ئازاد کرا.

٢١ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:٢٤

 

هەنگاو: ئیقباڵ زارعی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە سێ ساڵ لە ماوەی حوکمەکەی، بە مەرج ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی جوارشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١١ی دێسامبری ٢٠١٩)، ئیقباڵ زارعی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی ٣ ساڵ و ٦ مانگ لە ماوەی حوکمەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە جێبەجێ نەکرانی فەرمانی سەرۆکی دەزگای دادوەریی کە داوای بەخشینی ماوەی حوکمەکەی کردبوو، مانی لە خواردن گرتبوو و پاش ١٩ ڕۆژ و دوای ئەوەی داواکارییەکەی قەبووڵ کرا، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

ئیقباڵ زارعی تەمەن ٣٥ ساڵ و خێزاندارە، کە ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٦ (٩ی ژوئیەی ٢٠١٦)  لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرا و دواتر تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو خەڵکی گوندی خۆشەدەرەی سەقزە و لەکاتی دەستبەسەر کرانیەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز ڕاگیرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە