ئیقباڵ مورادی چالاکی مافی مرۆڤ و باوکی زانیار؛ بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە تیرۆر کرا

هەنگاو:ئێقباڵ مورادی یەکێک لە چالاکانی مافی مرۆڤی و باوکی زانیار مورادی بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە، لە شاری پێنجوینی.

٢٧ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٠:٢٣

 

هەنگاو:ئێقباڵ مورادی یەکێک لە چالاکانی مافی مرۆڤی و باوکی زانیار مورادی بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە، لە شاری پێنجوینی هەرێمی کوردستان، تیرۆر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، تەرمی ئیقباڵ مورادی کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەوی سێشەممە ( ٢٩ی پووشپەر ٢٧١٨/ ١٧ ژوئیە ٢٠١٨) لە دەروبەری چۆمی پێنجوێن، یەکێک لە شارە سنووریەکانی هەریمی کوردستان دۆزرایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیانامەیەک ڕایگەیاندووە کە ئێقباڵ مورادی لە بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمەڵە بووە و بە وتەی شایەتحاڵان جەستەی ناوبراو شوێنی ٧ گووڵڵەی پێوە دیار بووە.

ئێقباڵ مورادی یەکێک لە چالاکی سیاسی خەڵکی مەریوان بوو کە ساڵانێک پێشمەرگەیی کۆمەڵە  و باوک و مامی زانیار و لوقمان مورادی دوو بەندکراوانی سیاسی مەحکووم بە سێدارەیە.

ئێقباڵ مورادی چالاکی سیاسی لە ساڵی ١٣٨٧ لە شاری پێنجوێن، هێرشی تێرۆریستی کرابوویە سەری بەڵام لەو هەوڵە ڕزگاری ببوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” تیرۆری ئەو چالاکە سیاسی و ماف مرۆڤیە بە توندترین شێوە مەحکووم دەکات و داوا دەکات بکەرانی ئەو تیرۆرە دەستبەسەر و سزا بدرێن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە