ئیلام - لاوێکی کوردی حوکمێکی سەیر و سەمەرەی بەسەردا سەپا+ بەڵگە

هەنگاو: لاوێکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و بەرگری لە سەربەخۆیی کوردستان و ڕیبەرانی کورد حوکمێکی سەیر و سەمەرەی بەسەردا سەپێندرا.

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٣:٢٦

 

هەنگاو: لە شاری دێلوڕانی پارێزگای ئیلام، لاوێکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و بەرگری لە سەربەخۆیی کوردستان و ڕیبەرانی کورد حوکمێکی سەیر و سەمەرەی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشوتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، داگای شۆڕشی شاری دیلوڕانی پارێزگای ئیلام سەرەتای مانگی ڕابردوو لاوێکی کوردیان بە ناوی ”یونێس باسرە“ کوڕی ”لازم“ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان و بەرگری لە ڕیبەرانی کورد بە بەشداری زۆرە ملی لە نوێژی هەینی و شۆردنی کێلی قەبری کوژراوانی ئێران لە شەڕەکانی ئەو وڵاتە لە گەل عێراق بۆ ماوەی ٦ مانگ مەحکووم کردووە.

بە پێی ئەو حوکمە کە ڕێکەوتی ١ی ڕیبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی دەرچووە ئەو سێ حوکمە بە سەر ناوبراودا سەپاوە؛

۱ـ بەشداری کردنی بەردەوام هەتا ٦ حەفتە و وەرگرتنی بەرگەی تەئیدیە لەلایەن پێشنوێژی شاری دێلوڕانەوە بۆ پەسەند کردنەوەکەی.

۲ـ چوننە سەرگۆڕی کوژراوانی سەربە سوپای قودس و ئیتلاعات و خاوێن کردنەوەی گۆڕەکانیان و وەرگرتنی تەئیدیەی بونیادی شەهید و سپای پاسدارانی شاری دێڵوڕان.

۳ـ ناچار کردن بە دروست کردنی ئەکاونتی ئینستاگرام بە ناوی خۆیەوە و بڵاو کردنەوەی وەسێتنامەی کوژراونی حکومەت  شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵی یونس باسرە، ناوبراو بەهۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت دەستبەسەر و پاش ۲٠ رۆژ بە دانانی بارمتەی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە