ئیلام - هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵ لەسێدارە درا + وێنە

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئیلام لە سێدارە درا.

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٢:٠٨

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئیلام لە سێدارە درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕؤ چوارشەممە (١٦ی ڕەشەممە / ٧ی مارس)، هاووڵاتییەکی خەلکی بەخشی سەیوانی پارێزگای ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام لەسێدارە درا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری ئیلام  ناسننامەی ئەو لاوە تەمەن ٢٢ ساڵەی ”ئەیووب باباخانی“ کوڕی ڕەحیم ڕاگەیاندووە.

ئەیووب سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی خزمێکی خۆیان دەستبەسەر و دواتر حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و لەوکاتەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگیراوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی باباخانی، هەوڵەکانی ئەو بنەماڵەیە و هەروەها پیاوە ماقووڵ و ڕێش سپییەکانی بەخشی سیروان بۆ ڕازی کردنی بنەماڵەی کوژراوەکە بێ ئاکام ماوەتەوە و ڕازی نەبوون کە حوکمی سێدارەی ئەیووب هەڵبوەشێتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٦ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئیلام، کرماشان و ئورمیە لەسێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە