ئیلام/ ژنێکی لاو بە دەستڕێژی گوللە لە لایەن براکانیەوە کوژرا

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری " دەڕەشار" سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن براکانیەوە دەستڕێژی لێکرا و گیانی لە دەست دا.

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٣:٣٧


هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری " دەڕەشار" سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن براکانیەوە دەستڕێژی لێکرا و گیانی لە دەست دا.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٠( ٢٩ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، ژنێکی ١٩ ساڵە بە ناوی " س .م " خەڵکی شارۆچکەی "ماژین" ی دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن براکانیەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لە دەست دا.


سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە هەنگاوی راگەیاند کە ئەو کچە ١٠ گوللەی بەرکەوتووە.


سەرچاوەکە وتیشی ناوبرا ماوەیەک پێش ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو و پاش دەمەقاڵە لە گەڵ هاوژینەکەی، گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی کە دواتر لە لایەن براکانیەوە کوژراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە