ئیلام ـ کرێکارانی کورد، بە جێگای نەورۆزانە، لەسەر کار دەردەکرێن

هەنگاو: لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١١ کرێکاری کوردی ئیلام لەسەر کارەکانیان دەرکراون.

٢١ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٣:٠٤

 

هەنگاو: لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١١ کرێکاری کوردی ئیلام لەسەر کارەکانیان دەرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا، بەرپرسانی پاڵاوگەی ئیلام، ١١ کرێکاریان کە لە بەشێک بە ناوی " ارکان ثالث " سەرقاڵی کار بوون، لە کارەکانیان دوور خستووەتەوە.

ئەو یازدە کرێکارە، ئەندامی شۆرای کاری ئەو پاڵاوگەیە بوون و ئەمەش بووەتە جێگای نیگەرانیی باقی کرێکارەکان و مەترسیی دەرکرانیان زیادی کردووە.

کرێکارانی ئەو پاڵاوگەیە لەمەڕ دەرکرانی هاوکارەکانیان نیگەرانییان دەربڕیوە و داوای ڕوونکردنەوەیان لە خاوەنکارەکەیان کردووە و پێداگرییان کردووەتەوە کە خاوەنکارەکە دەبێ بەو بەڵێنانەی کە بە کرێکارانی داوە پاپەند بێت.

ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، کرێکارانی پاڵاوگەی ئیلام کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و داوای مافەکانیان کرد. ئەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە وەکوو باقی ناڕەزایەتییەکان بە بەڵێنیی خاوەنکار و کارفەرماکان کۆتایی پێ هات، بەڵێنگەلێک کە زۆربەی کاتەکان نەچوونە بواری جێبەجێکرانەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە