ئیلام/ کرێکارێک بە هۆی بەربوونەوە لە داربەست گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی لاوی خەڵکی ئیلام لەکاتی کار کردن و بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٠:٤١

 

هەنگاو: کرێکارێکی لاوی خەڵکی ئیلام لەکاتی کار کردن و بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (١٤ی ڕەشەممە / ٥ی مارس)، کرێکارێکی بیناسازی لە گەڕەکی خەیامی ئیلام بە هۆی بەربوونەوە لە داربەست و دواتر بەرق گرتووییەوە بریندار و دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری ئیلام ناسننامەی ئەو کرێکارە کوردەی ”عەباس مەنسووری“ تەمەن ٢٢ ساڵ ڕاگەیاندووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە ئەمە سێهەمین حاڵەتی گیان لە دەستدانی کرێکارانە کە لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە