یوسف کاکەمەمی دوای ١٢ ساڵ بەندکران ئازاد بوو

هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوە سیاسیەکانی کورد دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا.

٣ خەرمانان ٢٧١٩، ١٤:٣٧

 

هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوە سیاسیەکانی کورد دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی تەورێز ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خەرمانانی ٢٧١٩(٢٥ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، یوسف کاکەمی دوای ١٢ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندیی تورێز ئازاد کرا. ناوبراو دوو ساڵ پێش لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی تەورێز دوور خرابوویەوە.

یوسف کاکەمەمی کوری عوسمان و خەڵکی مەهاباد، لە ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ٢٧٠٧ (٢٠١٧) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەوە و مانگی ڕێبەندانی هەمان ساڵ لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرسی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) حوکمی ٩ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەو بەندکراوە سیاسیە چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی نامە نووسین بۆ رێپۆرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان حوکمی ٥ ساڵی دیکەی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا، دوای ناڕەزایەتی ئەو بەندکراوە، لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە ئەو حوکمە بۆ ٣ ساڵ  کەم کرایەوە و لە کۆتاییدا ئەمڕؤ پاش ١٢ ساڵ بەندکران ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە