یەکێک لە بریندارەکانی بوردمانەکی کۆیە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: یەکێک لە بریندارەکانی بوردمانەکەی شەممەی حەفتەی ڕابردووی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە، کە لەلایەن سپای پاسدارانەوە .

٢٨ خەرمانان ٢٧١٨، ١٩:٠٤

 

هەنگاو: یەکێک لە بریندارەکانی بوردمانەکەی شەممەی حەفتەی ڕابردووی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە، کە لەلایەن سپای پاسدارانەوە موشکباران کرابوو، گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٨ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٩ سێپتامبری ٢٠١٨)،پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی قادر عێززەتی خەڵکی مەریوان و ناسراو بە ”مامە قالە ڕیشە“، دوای ١٢ ڕۆژ لە بوردمان کردنی بنکەکانی دوو لایەنی دێموکرات لە شاری کۆیە، بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

کاتژمێر ١٠:٤٠ خولەکی ڕۆژی شەممە(١٧ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨)، سپای پاسدارانی ئێران بە ٦ موشکی دوورهاوێژ سێ بنکەی حدک و حدکای لە شاری کردە ئامانج و دواتر چندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکەی دەفتەرسی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان کە ڕیبەرییەکەی سەرقاڵی بەستنی پیلینۆم بوون، کردە ئامانج.

لە ئەنجامی ئەو بوردمانەدا ١٦ کادر و پێشمەرگەی دوو لایەنی حدک و حدکا گیانیان لە دەست دا و نزیکەی ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە