یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی سنە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە لە خۆپێشاندانەکانی شاری سنە دەستبەسەر کرابوو، لەژیر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست داوە و تەرمەکەی فڕێ دراوە.

١٦ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:١١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە لە خۆپێشاندانەکانی شاری سنە دەستبەسەر کرابوو، لەژیر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست داوە و تەرمەکەی فڕێ دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یەکێک لە دەستەبسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردووی شاری سنە بە ناوی “کاوە وەیسانی” کوڕی فەتحوڵلا لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێراندا گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، کاوە لە ڕۆژی دووهەمی خۆپێشاندانەکان واتە ڕۆژ ٢٦ی خەزەڵوەری (١٧ی نۆڤەمبر) دەستبەسەر و تەرمەکەی ڕۆژی ڕابردوو لە باوەڕێزی سنە دۆزراوەتەوە. ناوەندە ئەمنییەکان دوای ئەوەی کاوە گیانی لە دەست داوە. تەرمەکەیان لەو شوێنە فڕێ داوە.

کاوە وەیسانی خەڵکی گوندی خامسان سەر بە شاری کامیاران و دانیشتووی شاری سنە بووە. تەرمی ناوبراو ئەمڕؤ لە گۆڕستانی بەهشتی محەمەدی شاری سنە ئەسپەردە دەکرێت.

بەوتەی شایەتحاڵان ئاسەواری شکەنجە بە سەر جەستەی کاوەی وەیسانی دیار بووە و جەستەی بەتەواوەتی شین بووەتەوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە