یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەری کرماشان بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

١٥ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٢:٠٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، فەرهاد عامریان، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، دوای ٧٠ ڕۆژ  بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی دێزڵئابادی کرماشان ئازاد کراوە.

هەواڵی دەستبەسەر کرانی فەرهاد عامریان تا ئێستا بڵاو نەکرابوویەوە.

جێگای ئاماژەیە کە، فەرهاد عامریان لەکاتی خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری دوو ساڵ پێشیش دەستەبسەر و دوای یەک ساڵ بەندکران ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە