یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکانی مانگی خەزەڵوەر حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوک

٢٧ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٩:٢٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی جوارشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧١٩ ( ١١ی دێسامبری ٢٠١٩)، عەلی ستوودەتەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی قوروە سەر بە پارێزگای سنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی ”بڵاوکردنەوەی شەونامە“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتی دانیشتنی دادگا لە مافی هەبوونی پاریزەر بێ بەش بووە و حوکمەکە بە شـێوەی زارەکەی بە دایکی ڕاگەیەندراوە. هەروەها پێی ڕاگەیەندراوە کە ئەگەر تانە لەو بڕیارەی دادگا نەدەن، ەوا حوکمەکەی بۆ ٥ مانگ بەندکران کەم دەبێتەوە.

ئەو چالاکە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی سەرماوەز (٣٠ نۆڤەمبری) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی قوروە دەستبەسەر کراوە.

عەلی ستوودە لایەنگی بەرەی نەتەوەیی ئێرانە و ئێستا لەندیخانەی ناوەندیی شاری قوروە ڕاگیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە