یەکێک لە دەستەبسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری جوانڕۆ حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری جوانڕۆ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی

١٠ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٧:٢٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری جوانڕۆ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”ئەمین کاسب“ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی ”تێکدانی بیرو ڕای گشتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران“ حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.

ئەمین کاسب لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری جوانڕۆ کە دوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە نزیکەی ١٠٠ شاری ئێران هاتە ئاراوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بامرتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە