یەکێک لە کچانی دەستبەسەر کراو لە کەنگاوە کچی سەردارێکی سپای پاسدارانە

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو کچ دوای ئەوەیکە لە شەقامەکانی کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان چارشێویان لەسەر خۆیان لابرد، دەستبەسە

١٨ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٢:٤٤

 

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو کچ دوای ئەوەیکە لە شەقامەکانی کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان چارشێویان لەسەر خۆیان لابرد، دەستبەسەر و دوای یەک کاتژمێر ئازاد کران.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەفتەی ڕابردوو لە یەکێک لەو شەقامانەی کە دەچێتەوە سەر پەرستشگەی ئاناهیتای کەنگاوەر، دوو ژن بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕێن بە ”حیجاب“ چارشێویان لەسەر خۆیان لابردووە و هاوسەری یەکێکیان کە برای ئەوی دیکەشیان بووە گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆمار کردبوو و بڵاوی کردبووەیەوە، ئەو کارە دەستبەسەر کرانی ئەو سێ کەسە لەلایەن ئیتلاعاتی شاری کەنگاوەرەوە لێکەوتەوە.

دوای بەدواداچونەکان هەنگاو، ناسنامەی یەکێک لەو کەسانە بۆ هەنگاو روون بووەتە و هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی یەکێک لەو ژنانەی“ فەشی“ ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی راگەیاند خاتوو“فەشی“ خەڵکی ئاوایی فەشی و کچی یەکێک لە سەردارانی سپای پاسدارانە.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە خاتوو فەشی لەگەڵ هاوژینەکەی و دشەکەی کە خەڵکی شاری مەشهەدن بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کەنگاوەرەوە لێکۆڵینەوەیان لێ کراوە و دوای واژۆ کردنی بەڵێن نامە ئازاد کراون.

لەگەڵ ئەوەیکە کە بەدواداچوونی بابەتە کۆمەڵایەتیەکان لە ئەستۆی ئیدارەی ئیرشادە، تا ئێستا بۆ هەنگاو ڕوون نەبووتەوە کە دەستبەسەر کردنی خاتوو فەشی و هاوژینەکەی پەیوەندی بە چالاکییەکانی باوکیەوە هەیە کە سەرداری سپای پاسدارانە یان نا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە