یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکانی سەلاسی باوەجانی گیانی لەدەست دا + وێنە

هەنگاو: یەکێک لەو دوو کۆڵبەرەی کە ئەمڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەلاسی باوەجانی بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا و.

١٢ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٢:٠٣

 

هەنگاو: یەکێک لەو دوو کۆڵبەرەی کە ئەمڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەلاسی باوەجانی بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا و ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لەو ڕووداوەدا کوژران گەیشتە دوو کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هۆشیار نەمامی، یەکێک لەو دوو کۆڵبەرەی کە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە سنووری شێخ سڵەی سەلاسی باوەجانی بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

ڕۆژی شەممە (١٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٣ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری  شێخ سڵەی سەلاسی باوەجانی تەقەیان لە پۆلێک لە کۆلبەران کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک  بەناوی بروومەند بەهرامی گیانی لە دەست دا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

هۆشیار نەمامی یەکێک لەو دوو کۆڵبەرە بوو کە بریندار کرابوو و ئەمشەو بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە. ئەرکان بەهرامی هێشتا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی (ئۆکتۆبر) ٢٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە